بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە پەیامی ئێوە بۆ هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان چییە؟ وتی: سڵاویان لێدەکەم و لە خزمەت ئەواندا دەبم.
ناوبراو وتی: سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەم و لەوێ وتووێژمان دەبێت، بەرنامەی سەردانەکەی ئێمە هەرێمی کوردستانیش لە خۆ دەگرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی کە پەیوەندییەکانی تاران و هەولێر باشە و بە یارمەتی خودا بۆ پتەوکردنی هەوڵ دەدەین.
دکتۆر پزیشکیان وتی کە لەم سەردانەدا سەرجەم پرسە ئەمنی، سیاسی، ئابوری، زانستی و کەلتورییەکان تاوتوێ دەکەین./.