بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە گەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە کۆبووە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە نووسینگەی سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بەڕێوەچوو.
شاندەکەی یاوەری دکتۆر پزیشکیان کە لە چەند وەزیرێکی کابینەکەی پێکهاتبوون، لەو کۆبوونەوەدا بەشدار بوون./.