بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە چاودێری دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەر دوو وڵات 14 یادداشتی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی ئابوری، ڕاهێنان، گەنجان و وەرزش، کەلتوری، تەکنیکی، بیناسازی و پەروەردەیی، هاوکاری میدیایی، پەیوەندییەکان، گەشتیاری و گەشتیاری ئایینی، کشتووکاڵ و …. واژۆ کرد.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکەم سەردانی دەرەوەیدا ئەمرۆ چوارشەممە 11 ی ئەیلولی 2024 گەیشتە بەغدا و لە گەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە./.