بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە میانەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، وێڕای جەختکردنەوەی لە سەر پێویستی گرنگیدانی زیاتر بە هاوکارییە دووقۆڵی و ناوچەییەکان، داوای پێکهێنانی لێژنە پسپۆڕانەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی کرد بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە سیاسی، ئابوری، کەلتوری و کۆمەڵایەتییەکان.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە مێژووی پەیوەندییەکان لە گەڵ عێراق، جەختی لە سەر پێویستی پێکهێنانی یەکێتی وڵاتانی ئیسلامی کردەوە.
پزیشکیان داوای ئەوەیکرد کە هاوشێوەی ئەزموونی یەکێتی ئەورووپا، هەنگاو بەرەو هەڵگرتنی سنورەکانی نێوان وڵاتانی ئیسلامی هەڵبگیرێت.
ناوبراو هیوای خواست کە توانا دارایی و ئابوری و هاوکارییەکان بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی لە نێوان هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق پەرە بستێنێت.
ڕاشیگەیاند کە یەکڕیزی نێوان وڵاتانی ئیسلانی دەبێتە هۆی لەناوبردنی تیرۆریزمی زایۆنیستی.
سەرۆک کۆماری عێراقیش لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای بەخێرهاتنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، یاد و بیرەوەرییەکانی شەهیدان ڕەئیسی و ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی بەرز ڕاگرت.
لەتیف ڕەشید جەختی لە سەر هەڵگرتنی دۆلار لە پەیوەندییە ئابوری و داراییەکانی هەر دوو وڵات کردەوە.
سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها پێشێلکردنی سەروەری ئێران و تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە و کوشتاری خەڵکی فەڵەستین و غەززەی ئیدانە کرد./.