بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە هەولێر، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی سلێمانی دەکات. لە سلێمانیش لە گەڵ بەرپرسانی حکومی کۆدەبێتەوە و پاشان سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبینێت./.