بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە یادداشتێکدا لە دەفتەری یادەوەریی مەزاری جەلال تاڵەبانیدا ئەوەی نووسیوە کە ” ئەمڕۆ 22 ی 6 ی 1403 ی کۆچی هەتاوی بە یاوەری شاندێکی باڵا لە وەزیرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتینە سلێمانی و هەلێکمان بۆ هەڵکەوت کە لە سەر مەزاری جەلال تاڵەبانی خۆشەویست و بەڕێز فاتیحا بخوێنین و سڵاو لە ڕۆحی بڵند و دیدی کراوە و ڕوانینی قووڵی ئەم خۆشەویستە بکەین “.
لە درێژەی نووسینەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە ” ڕێز لە فیداکاری و چالاکییەکانی ئەم گەورە پیاوە لە پێش شۆڕش تاوەکوو پاش شۆڕش بە ئامانجی گەیشتن بە سەربەخۆیی و ئازادی خاکە خۆشەویستەکەی و هەوڵە بێکۆتاکانی بۆ بەدیهاتنی یەکگرتوویی و یەکڕیزی لە ناوخۆی وڵات و باوەڕی بە هاوکاری لە گەڵ ئێرانی خۆشەویست، دەگرین “.
لە کۆتایی ئەو نووسینەدا هاتووە کە ” خودا ڕۆڵی شاد و یاد و بیرەوەرییەکانی بۆ هەمیشە لە لای شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی دونیا بە زیندوویی بهێڵێتەوە “./.