بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: ” سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سلێمانی و بەسەرکردنەوەی مەزاری سەرۆک مام جەلال، جەختکردنەوەیە لە بەردەوامی و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان هەرێمی کوردستان و یەکێتی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، کە جەنابی سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەی داناوە “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ” سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان بۆ کوردستان و سلێمانی دەرفەتێکی مێژووییە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران لە بوارە جیاجیاکاندا “./.