بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە میانەی چاوپێکەوتنیدا لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی ناوبراوی کرد سەردانی تاران بکات.
دکتۆر پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە گەیشتە هەولێر و لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بیرو ڕا سەبارەت بە بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و دووپات لە سەر هاوئاهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکانی وەک سیاسی، ئابوری و کەلتوری لە نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەدا مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی کرد سەردانی تاران بکات./.