بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی عێراقیی ” الاخباریە ” وتی: سنورێکی هاوبەش و پەیوەندییەکی بەهێز و بەربڵاو لە نێوان ئێران و عێراقدا هەیە و دەمانەوێت ئەم پەیوەندییانە بەهێزتر بکەین.
ناوبراو وتی: یەکڕیزی و پێکەوەیی لە کاروباری ئەمنیدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە وڵاتانی ئیسلامی بە پێویست دادەنرێت.
پزیشکیان لە درێژەدا وتی: تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و شەڕ لە دژی گەلی فەڵەستین دەبێت ڕابگیرێت، ئەوەی لە غەززە ڕوو دەدات کارەساتێکی مرۆییە و دەبێت ڕێگری لە ڕژێمی زایۆنیستی بکرێت./.