بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیر یەکێکە لە زیادکردنە گرنگەکان بۆ خۆراک کە تەندرووستی بە شێوەیەکی گشتی باشتر دەکات و یارمەتیدەرە لە باشتر کارکردنی ڕیخۆڵە.
سیر دەتوانێت تا ڕادەیەکی زۆر حەزی خواردن کۆنتڕۆڵ بکات، بەو پێیەی چەندین تایبەتمەندی هەیە کە پرۆسەی میتابۆلیزم بەرز دەکاتەوە و وات لێدەکات حەزی خواردنت نەبێت، ئەوەش مادەیەکی سرووشتییە بۆ سەرکوتکردنی حەزی خواردن کە وا لە مرۆڤ دەکات هەست بە تێربوون بکات بۆ ماوەیەک.
پێویستە بە شێوەیەکی مامناوەند بیخۆت و زیادەڕۆی نەکەیت لە خواردنی بە هۆی کاریگەرییە توند و خێراکانی لە سەر پەستانی خوێن لەوانەیە لە هەندێک حاڵەتدا بە شێوەیەکی بەرچاو و بە توندی کەم ببێتەوە، بۆیە پێویستە کەمێک سیر بخەیتە ناو ژەمەکانتەوە بە بێ زیادەڕۆییکردن بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی حەزی خواردن.
سیر یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی حەزی خواردن و باشتر کارکردنی کۆئەندامی هەرس هەروەها پرۆسەی هەڵمژینی خۆراک ڕێکدەخات، سووتانی چەوری زیاد دەکات و لە چەوری زیادەی جەستەش ڕزگارت دەکات.
چەندین سوودی دیکەی خواردنی سیر بریتین لە:
دەبێتە هۆی گۆڕانکاری ئەرێنی لە پلەی گەرمی جەستەدا.
دەبێتە هۆی زیادبوونی هێز و وزە.
سیر تامێکی خۆش بە خواردن دەدات.
جەستە پاک دەکاتەوە لە ژەهرەکان و یارمەتی نەهێشتنی ژەهرەکان دەدات لە جەستەدا.
ڕێگری دەکات لە نەخۆشییەکانی دڵ.
لە پووکانەوەی ئێسک دەتپارێزێت.
یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی جەستە دەدات.
ئاستی پەستانی خوێن بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە./.