بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ دەست لە کار کێشانەوەی بەرپرسی یەکەی 8200 لە هەواڵگری سەربازیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەورووپا ڕایانگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنی یوم الاربعین ی حزبوڵڵای لوبنان کە وەڵامی تیرۆری شەهید فۆئاس شوکر لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بووە، 22 زایۆنیست کوژراون و 74 ی دیکەش بریندار بوون.
ئەو ئۆپەراسیۆنە 25 ی ئاب لە وەڵامی تیرۆری شەهید فۆئاد شوکر جێبەجێ کرا و یەکەی هەواڵگری سەربازی لە بنکەی غالیلۆت لە نزیک تەل ئەبیب و بنکەی عەین شیمر بە ئامانج گیرا.
پێشتر سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو کە ئۆپەراسیۆنی وەڵامدانەوەی تیرۆری شەهید فۆئاد شوکر، یەکەی 8200 ی ڕژێمی زایۆنیستیی لە نزیک تەل ئەبیب کردووەتە ئامانج.
لە 25 ی ئابی 2024، حزبوڵڵای لوبنان بە هێرشێکی گەورەی درۆنی، قووڵایی ڕژێمی زایۆنیستیی کردە ئامانج و ڕایگەیاند کە ئەمە وەڵامێکی سەرەتایی بۆ تاوانی تیرۆری شەهید فۆئاد شوکر بووە./.