بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژەران و پسپۆڕان ئاماژە بەوە دەدەن کە خواردنی درەنگانی شەو دەکرێت زیان بە تەندرووستی مرۆڤ بگەێنێت ئەگەر ببێتە خووی بەردەوام، دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو و دڵەکزێ و تێکچوونی سیستەمی هەرسکردن.
جەستە بە شێوازێکی سرووشتی وا بونیاد نراوە کە بە ڕۆژ وزە بسووتێنێت و بە شەویش وزە بهێڵێتەوە، تێکدانی ئەم ڕیتمە دەبێتە هۆی تێکچوونی باری تەندرووستی، ئەوانەی درەنگانی شەو نان دەخۆن ئەگەری قەڵەوبوونیان زیاترە.
یەکێکی دیکە لە زیانەکانی توشبوون بە فشاری خوێن، نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمە و دەبێت سێ بۆ چوار کاتژمێر پێش ئەوەی بخەویت خۆت بە دوور بگریت لە خواردن./.