بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە وتی کە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەسرە، سەردانێکی مێژووییە و کاریگەری گەورەی لە سەر ئەم پارێزگایە دەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم سەردانە پیشاندەری سەقامگیرییەکی بەهێزە کە لە بەسرە لە سەرجەم ئاستەکاندا دەبینرێت.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، ئەمڕۆ هەینی، گەیشتە بەسرە./.