بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، پەیامێکی بۆ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ناردووە و تێیدا هاتووە کە پەیامی پیرۆزبایی و هاوخەمی سەید حەسەن نەسروڵڵای بە بۆنەی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی حەماس و هاوڕێکەی وەرگرتووە.
نووسینگەی سینوار ڕایگەیاندووە کە هاودەنگی لە گەڵ هەستی ڕاستگۆیانە و بەرزی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بەرز دەنرخێندرێت کە کردەوەکانی لە بەرەی خۆڕاگری پیشاندەری ئەم هاودەنگی و ڕاستگۆییەی ناوبراوە.
لەو پەیامەدا کە ئاراستەی سەید حەسەن نەسروڵڵا کراوە، نووسینگەی سینوار ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس لە وەفاداری خۆی بۆ خوێنی شەهیدان بەردەوام دەبێت و ئەو ئامانجانەی کە شەهید هەنیە خەباتی بۆ کردووە، لە لایەن حەماس و تێکۆشەرەکانییەوە هەوڵی مسۆگەربوونی دەدرێت./.