بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆریای باکور ئەمڕۆ هەینی نۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا چەندین وێنەی دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆم و سەنتەرفیوژەکانی بڵاو کردەوە.
کیم جونگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور لە میانەی بەسەرکردنەوەی ئەم دامەزراوەیەدا، فەرمانی زیاترکردنی سەنتەرفیوژەکان و پتەوکردنی ژێرخانی پێویستی بۆ درووستکردنی چەکی ناوەکی دەرکرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەڕەشە ناوەکییەکانی ئەمریکا هێڵە سوورەکانی تێپەڕ کردووە و کۆریای باکور پێویستی بە جێبەجێکردنی هێرشی پێشگرانە و پتەوکردنی هێزی بەرگری خۆی هەیە./.