بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە دکتۆر پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانێکی سەرکەوتووی بۆ عێراق هەبووە.
لە پەیامەکەی عێراقچیدا هاتووە کە ” دیپلۆماسیەتی ناوازەی سەرۆک کۆمار ئاسۆی نوێ لە بەرامبەر هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق دەکاتەوە، سەردانیکردنی 6 شاری عێراق لە ماوەی 3 ڕۆژدا، ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار لە هەرێمی کوردستان و بەسرە بۆ یەکەم جار، واژۆکردنی 14 یادداشتی لێکتێگەیشتن و …. “.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 11 ی ئەیلولی 2024 بە سەردانێکی سێ رۆژە گەیشتە عێراق و ڕۆژی هەینی کۆتایی بە سەردانەکەی هێنا./.