بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم خواردن و خواردنەوانە لە بەیانیاندا لە گەڵ ئەوەی تامیان خۆشە بەڵام زیانیان بۆ تەندرووستی هەیە و لەناویاندا بەرزبوونەوەی شەکری ناو خوێن، ئەوانیش:
شەربەتی میوە:
ئەگەر پێت وابێت خواردنەوەی شەربەتی میوە تەندرووستترە لە خواردنەوەی چای شیرینکراو، ئەوا هەڵەیت بە تایبەت لە بەیانیاندا.
ماستی شیرینکراو و کەم چەوری یان بێ چەوری:
زۆرێک لە جۆرەکانی ماست بارگاوی دەکرێن بە شەکری زیادکراو، ئەمەش وایان لێدەکات کەمتر تەندرووست بن.
گۆشتی پرۆسێسکراو:
گۆشتە پرۆسێسکراوەکان لە بەیانیاندا پەستانی خوێن بەرز دەکەنەوە بە هۆی زۆریی ڕێژەی خوێ تیایاندا.
شیرینی و بسکیت:
بسکیت کە جۆرێکە لە نانی خێرا لە بەیانیاندا، چەورییەکی زۆری تێدایە و بە شێوەیەکی ئاسایی بە ئاردی سپی پاڵاوتە درووست دەکرێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبووەنەوەی شەکری خوێن بە خێرایی.
خواردنەوەی چا و قاوەی شیرین:
خواردنەوەی یەکێک لەم خواردنەوانە لە گەڵ نانی بەیانیدا بە خێرایی ئاستی شەکری خوێنت بەرز دەکاتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جەستەت ئەنسۆلین دەربدات بۆ ئەوەی ئەو ئاستانە بگەڕێنێتەوە خوارەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە برسێتی و توڕەیی بکەیت./.