بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە پێی زانیارییەکان، شەوى ڕابردوو تورکیا ھێزی زیاتری بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی شارۆچکەى ئامێدی لە سنورى پارێزگاى دهۆک کردووە، تا ئێستا نازانرێت بۆچی تورکیا جموجۆڵەکانی لەشەودا دەکات، چاودێرانیش پێیانوایە تورکیا بۆئەوە بە شەو جوڵە بە هێزەکانی دەکات کە داگیرکارییەکەی فراوانتر بکات.
میدیاکان ڕایانگەیاندووە کە لە ئێستادا ئەو هێزەى تورکیا کە لە درەنگانی شەوی ڕابردوودا هێنراونەتە ناوچەکە، لە سنورى شارەدێى دێرەلوک جێگیرکراون و لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
هاتنی ئەم هێزە لە کاتێکدایە کە ماوەى چەندین مانگە سوپاى تورکیا لە سنورى دهۆک بنکە و بارەگا دەکاتەوە./.