بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک چەند هۆکارێکی زیادبوونی کێشی جەستەی لە پایزدا بەم شێوازە باس کردووە:
وەرزشنەکردن و کەمبوونەوەی جوڵە:
سەرما و دابەزینی پلەی گەرما دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی حەزی وەرزش و ڕێگری لە چالاکییە وەرزشییەکانی وەک ڕۆیشتن بە پێ و مەلەکردن و پاسکیل سواری. لە هەمان کاتدا مانەوە لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراک.
توشبوون بە خەمۆکی:
وەرزی پایز لە کۆمەڵێک کەس بە تێکچوونی میزاج و دڵتەنگی و زیادبوونی دڵەڕاوکێ و کێشەی دەروونی ناسراوە، ئەمەش پاڵ بە هەندێک کەسەوە دەنێت زیاتر پەنا بۆ زۆرخواردنی شیرینی بەرێت.
تێکچوونی ئاستی هۆرمۆنەکان:
بە تایبەت لە گەڵ هەڵکشانی تەمەن وەک نزمبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لە ژنان و تێستیرۆن لە پیاوان، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە لێپرسراوە لە ڕێکخستنی کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە و کۆنتڕۆڵکردنی جەستە.
خواردنی بڕێکی زۆر لە خۆراک:
دوور و درێژی شەو دەبێتە هۆی زۆر خواردن بە هۆی بێزاری و مەلەلەوە. هەروەها هەستکردن بە سەرما ڕەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی ئیشتیها بە مەبەستی گەرمبوونەوەی جەستە. جگە لەوەش خواردن لە کاتی سەرمادا تام و چێژی خۆشترە.
نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو:
لە کەشی سارددا جەستە کەمتر هەست بە تینوێتی دەکات، لە هەمان کاتدا نەخواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوە کە دەوڵەمەندن بە ئاو./.