بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن هانیزادە ڕایگەیاند: کە یەکەم جارە ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستیدا کەڵک لە مووشەکی بالستی دوورمەودا و کاریگەر وەردەگرێت و ئەمەش ژنڕاڵە زایۆنیستەکانی تووشی سەرسوڕمان کردووە، لە بەر ئەوەی کە مووشەکەکان بە تێپەڕبوون بە سەر 6 سیستەمی دژە مووشەکی و گەیشتن بە تەل ئەبیب، ناوچەیەکی نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی کردووەتە ئامانج.
ناوبراو وتی: ئەگەر دۆخەکە پێویستی بەوە هەبێت ئەنساروڵڵا بە جیدیتر ڕوبەڕوی زایۆنیستەکان دەبێتەوە. هاوکات لە گەڵ هێرشە مووشەکییەکەی یەمەن، حزبوڵڵای لوبنانیش بە چەندین مووشەکی دوورهاوێژ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینی بۆردومان کرد، بە واتاکەی دیکە خۆڕاگری بە جیدی هاتووەتە شەڕی غەززەوە.
ئەو شارەزا سیاسییە وتی: پێدەچێت لە هەفتەکانی داهاتوو و تا پێش یەک ساڵەیی شەڕی غەززە دۆخەکە بەرەو گۆڕانکاری ببرێت، هێرشەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن و حزبوڵڵای لوبنان بۆ ناو دڵی ڕژێمی زایۆنیستی دەتوانێت دۆخەکە لە بەرژەوەندی خەڵکی غەززەدا بەرەو گۆڕانکاری ببات و ڕژێمی زایۆنیستی ناچار بە قبووڵکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست بکات.
هانیزادە وتی: لە ئێستادا بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا پەراوێز کەوتووە و ژنڕاڵەکانی ئەو ڕژێمەش هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر شەڕی غەززە بە کۆتایی نەگات، واز لە پلە و پۆستەکانیان دێنن و ئەم ڕووداوانەش هۆشدارییەکی جیدییە بۆ نتانیاهۆ و ڕژێمی زایۆنیستی./.