جام کوردی | JAMEKURDI
یەکشەممە, حوزه‌یران 8, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

سەردانە مێژووییەکە: پەیامی یەکگرتوویی سەرۆک کۆماری ئێران لە عێراقەوە بۆ جیهانی ئیسلام

جام کوردی – سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق ١٤ یادداشتی لێکتێگەیشتنی هاوکاریی واژۆ کرد و چووە ٦ شاری ئەم وڵاتە. پزیشکیان لەم سەردانەدا پەیامی پێویستی یەکگرتوویی موسڵمانانیشی پێبوو.

ئه‌یلول 15, 2024
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان لە گەشتێکی سێ ڕۆژەیدا بۆ عێراق لە گەڵ عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار و محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی و فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەم وڵاتە و بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری عێراق، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبووە.

بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی گروپە شیعەکانی عێراق، کۆبوونەوە لە گەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی عێراق، کۆبوونەوەی شاندی ئێران لە گەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لە هەولێر، کۆبوونەوە لە گەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی حیزبەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر و نوخبە و ئەکادیمی و هەڵبژێردراوانی عێراقی لە بەسرە لە بەرنامەکانی دیکەی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ عێراق بوو.

لەم سەردانەدا ١٤ یادداشتی لێکتێگەیشتنی هاوکاری لە بوارەکانی ئابوری، ڕۆشنبیری، پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی، هونەری، میدیا، تەکنیکی-ئەندازیاری، بازرگانی، گواستنەوە، سیاسی، وەرزشی، کشتووکاڵی و گەشتیاری ئایینی واژۆ کران.

هەروەها سەرۆک کۆمار سەردانی مەزارەکانی ئیمام موسا کازم (ع) و ئیمام جەواد (ع) ی لە کازمەین و حەزرەتی عەلی (ع) لە نەجەف و ئیمام حوسێن (ع) لە کەربەلا کرد.

جەعفەر قائیم پەناه جێگری جێبەجێکاری سەرۆک کۆمار، موحسین حاجی میرزایی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە، عەبدولناسر هیمەتی وەزیری ئابوری، فەرزانە سادق وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شار، محەممەد ڕەزا فەرزین سەرۆکی بانکی ناوەندی، و مەهدی سەنایی جێگری سیاسی نووسینگەی سەرۆک کۆمار، ئەندامانی شاندە باڵاکەی یاوەری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەم سەردانەدا بوون.

ڕۆژی یەکەمی سەردانەکە

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 11 ی ئەیلول، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە یاوەری محەممەد ڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار و حوجەتولئیسلام موحسینی قومی جێگری نێودەوڵەتی لە نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسللامی بە مەبەستی دەستپێکردنی سەردانەکەی بۆ بەغدا گەیشتە فڕۆکەخانەی مێهراباد.

مەسعود پزیشکیان پێش ئەوەی تاران لە فڕۆکەخانەی مێهراباد بەجێبهێڵێت، سەبارەت بە ئامانجی یەکەم سەردانی دەرەوەی خۆی وەک سەرۆک کۆمار وتی: عێراق وڵاتێکی دۆست و موسڵمانە، لە ڕووی ئابوری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە هاوبەشی ئێمەیە و ناوەندی ڕۆشنبیری و زانست و فیکری ئیسلامییە. ئەمە یەکەم گەشتمانە بۆ ئەم وڵاتە کە دەتوانین هاوکاری زۆرمان هەبێت. ئاماژەی بەوەشکرد کە “رێکەوتنی زۆر ئامادەکراوە بۆ ئەوەی واژۆی بکەین”.

سەرۆک کۆمار لە نزیک کاتژمێر 9:30 گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغدا. لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە فەرمی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سودانی پێشوازی لێکرا، پاشان چووە شوێنی یادی شەهیدان سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس و ڕێزی لە یادی ئەو شەهیدانە گرت.

پاشان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی.

لە میانەی چاوپێکەوتنی لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە گرنگیدانی زیاتر بە هاوکاری دوولایەنە و ناوچەیی کردەوە و داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی پسپۆڕی لە نێوان هەر دوو وڵات کرد تا بتوانن پەیوەندییە سیاسی و ئابوری و کەلتوری و کۆمەڵایەتییەکان فراوانتر بکەن.

سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بە مێژووی دوور و درێژی دوو وڵاتی ئێران و عێراق دا و جەختی لە سەر پێویستی پێکهێنانی یەکێتییەکی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی کردەوە و خوازیاری هەنگاونان بەرەو لابردنی سنوری وڵاتانی ئیسلامی هاوشێوەی ئەزموونی یەکێتی ئەورووپا بوو.

لە چاوپێکەوتنیش لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، دکتۆر پزیشکیان تابلۆیەکی پێبەخشی کە پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی تێدابوو. سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها تابلۆیەکی لە نەهجولبەلاغەی پێشکەش بە سەرۆک کۆماری ئێران کرد کە وتەیەکی حيزرەتی عەلی (ع) ی تێدا بوو.

دواتر کۆبوونەوەی شاندە باڵاکانی ئێران و عێراق لە کۆشکی سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو و پاشان بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەر دوو وڵات ١٤ یادداشتی لێکتێگەیشتنی هاوکارییان لە بواری ئابوری، کەلتوری، پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی، هونەری، میدیا، تەکنیکی-ئەندازیاری، بازرگانی، گواستنەوە، سیاسی، وەرزشی، کشتووکاڵ و گەشتیاری ئایینی واژۆ کران.

بەرنامەی دواتری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بریتی بوو لە ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق. لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا بە ئاماژە بە بەکارهێنانی دەرفەتەکان بۆ هاریکاری نێوان هەردوو وڵات، پزیشکیان ڕایگەیاند: لەو چوارچێوەیەدا پێویستمان بە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەیە بۆ ئەوەی مامەڵە لە گەڵ تیرۆریستان و دوژمناندا بکەین، ئەوانەی کە سەقامگیرییان خستووەتە مەترسییەوە و ئاسایشی ناوچەکە تێکدەدەن. پێویستە هاوکارییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی داعش و قاچاخچێتی زیاتر بکرێت.

دوابەدوای بەرنامەکانی یەکەم ڕۆژی سەردانەکەی سەرۆک کۆمار، فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە گەڵ پزیشکیان کۆبووەوە. لەو کۆبوونەوەدا سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بە ڕێکەوتنی بەرپرسانی باڵای ئێران و عێراق دا بۆ داڕشتنی پلانێکی ستراتیژیی هەمەلایەنەی درێژخایەن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و وتی: ئەمڕۆ بەرپرسانی باڵای ئێران و عێراق ئیرادەیەکی جیدییان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم و باشترکردنی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوانیان و ئەم پلانە دەتوانێت ڕێگای پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بێت و بە وردی ئاستەنگ و پێداویستییەکانی دیاری بکات.

مەسعود پزیشکیان دواتر لە کۆبوونەوەی لە گەڵ بازرگانان و چالاکوانانی ئابوری عێراقیش ڕایگەیاند کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەردانەکەی بۆ عێراق، کارئاسانی بۆ چالاکیی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ئێرانییە و وتی: لە کۆبوونەوە و ڕاوێژەکاندا ڕێکەوتین لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کە گروپێکی کاری تایبەتمەند پێکبهێنرێت بۆ داڕشتنی پلانێکی ستراتیژی درێژخایەنی گشتگیر لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

کۆبوونەوە لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی سەرکردەی گروپە شیعەکانی عێراق بەرنامەی دیکە بوون بۆ یەکەم ڕۆژی سەردانەکەی پزیشکیان. لەو کۆبوونەوانەدا سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی لە بەرامبەر دوژمنان بە تایبەت ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە و وتی کە ئەگەر موسڵمانان یەکگرتوو و لە یەک بەرەدا بن، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی ناتوانن بە ئاسانی ئەوان بکوژن و کۆمەڵکوژ بکەن.

سەرۆک کۆمار لە گەڵ ئێرانییەکانی نیشتەجێی عێراقیش کۆبووەوە و ڕایگەیاند کە لەم سەردانەدا چاومان لە چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەیە کە ڕوبەڕوی ئێرانییەکان دەبنەوە لە عێراق.

سەردانی مەزارگە پیرۆزەکانی ئیمام موسا کازم (ع) و ئیمام جەواد (ع) لە کازمەین دوا بەرنامەی یەکەم ڕۆژی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق بوو.

ڕۆژی دووەمی سەردانەکە

ڕۆژی پێنجشەممە 12 ی ئەیلول، مەسعود پزیشکیان گەیشتە شاری هەولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی، پزیشکیان ڕایگەیاند: بۆچوونی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە پێکەوە خوێنمان بەخشیوە، ئێستاش هەمان تێڕوانین هەیە و کاتێک ئاشتی هەبوو دەبێت هاوکاری یەکتر بکەین و سەکۆیەک دابین بکەین، دەتوانین لە بوارەکانی سیاسی، ئابوری، ئەمنی، زانستی و ڕۆشنبیریدا هاوکاری بکەین و سەکۆی گەشەکردن و باشی هاوکاری ئامادە بکەین.

بارزانیش وتی: لەم کۆبوونەوەدا جەختمان لەوە کردەوە کە نابێت خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەکاربهێنرێت.

هەروەها چاوی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کەوت. مەسعود بارزانی ڕۆمانی مێژوویی کوردیی “مەم و زین” ی پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئێران کرد.

کتێبی “مەم و زەین” ڕۆمانێکی بەیتانەی ئەدەبی کوردییە کە ئەحمەد خانی لە ساڵی 1692 زاینی بە 2661 بەیت نووسیویەتی و شێخ محمد سەعید ڕەمەزان ئەلبوتی وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی.

لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق، بە پێشوازی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەیشتە شاری سلێمانی. هەروەها پزیشکیان سەردانی مەزاری جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراقی کرد و لە نووسینێکدا لە دەفتەری تایبەتی ئەو مەزارەدا، ڕێزی لە کەسایەتی و خەباتی تاڵەبانی گرت.

دواتر سەرۆک کۆماری ئێران بەشداریی لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو حیزبە کرد.  ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی پێگەی دراوسێیەتی و زۆرێک لە هاوبەشییەکانی دیکە، گرنگییەکی تایبەت بە سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە گشتی دەدات، وتی: ئەمڕۆ جگە لە پەیوەندییە ئابورییە بەرفراوانەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، لە ڕوی سیاسییەوە تێگەیشتنێکی هاوبەش هەیە و پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەردوولادا هەیە. لە ساڵانی ڕابردوودا هەندێک گرووپ هەوڵیاندا کێشەی ئەمنی بۆ ناوچەکە درووست بکەن لە ڕێگای بە خەراپ بەکارهێنانی جوگرافیای هەرێمی کوردستان کە خۆشبەختانە ئەو ڕێکەوتنە ئەمنییەی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کراوە و ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دابین کراوە.

دوای جێهێشتنی شاری سلێمانی، چووە نەجەف و کەربەلا و سەردانی مەزارەکانی حەزرەتی عەلی (ع) و ئیمام حوسێن (ع) و حەزرەتی ئەبولفەزل (ع)ی کرد.

ڕۆژی سێهەمی سەردانەکە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی و لە کۆتا ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ عێراق چووە بەسرە و بەشداری لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ نوخبە و ئەکادیمی و هەڵبژێردراوانی ئەو شارەدا کرد. لەو کۆبوونەوەدا جارێکی دیکە موسڵمانانی بانگهێشت کرد بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی بەرامبەر بە دوژمنان و سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق وتی: نەک لە سەر بنەمای دیپلۆماسی بەڵکوو لە سەر بنەمای ئیمان، ئێمە برای ئێوەین و دەتوانین هاوکاری یەکتر بکەین و پەیوەندییەکانمان لە هەموو بوارەکاندا بەرەوپێش ببەین و ببین بە دڕکێک لە چاوی دوژمنەکانماندا. لە ڕێگادا بینیم کە نووسرابوو ئێران و عێراق دراوسێی هەمیشەیین، ئێمە ئەوەندە لە ئێوە نزیکین تەنانەت دەکرێت خەیاڵ بکەین کە دەتوانین میراتێک بە یەکتر بدەین، من یەک قسەم هەیە کە دەست بە پەتەکانی خوداوە بگرین و تووشی لێکترازان نەبین. ڕێگای ڕاست واتە یەکڕیزی و یەکگرتوویی موسڵمانان.  با ئەم یەکڕیزییە زیاد بکەین، ڕێگاکان بۆ یەکتر بکەینەوە،  بۆ ئەوەی ئابوری و زانست و پیشەسازی و کشتووکاڵ و هونەر و ئەدەب لە کۆمەڵگاکەماندا گەشە بکات و بە جیهان پیشان بدەین.

گەرانەوە بۆ وڵات

لە هەڵسەنگاندنی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، پزیشکیان ڕایگەیاند: ئامانجی ئەم سەردانە بۆ وڵاتی دۆست و برادەری عێراق، درووستکردنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی و گەیشتن بە زمان و تێڕوانینێکی هاوبەش بوو لە بوارە سیاسی و ئابوری و ڕۆشنبیری و ئەمنییەکاندا و لە کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسان و ڕەوتە سیاسییەکان و لایەنە عێراقییەکان پرسەکانمان خستەڕوو. سەردانێکی گرنگ بوو و دەستکەوتی زۆری هەبووە بۆ درووستکردنی زمان و تێڕوانینێکی هاوبەش لە گەڵ عێراق و جێبەجێکردنی ئەو سیاسەتانەی کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی جەختیان لە سەر کردووەتەوە./.

Tags: بافڵ تاڵەبانی‌محەممەد شیاع سودانیمەسعود بارزانیمەسعود پزیشکیاننێچیرڤان بارزانیهەرێمی کوردستان
Previous Post

بەرپرسێکی ئێرانی: سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەسایەتییەکی دیارە

Next Post

سەردانە بێ وێنەکەی پزیشکیان بۆ هەرێمی کوردستان

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
سەردانە بێ وێنەکەی پزیشکیان بۆ هەرێمی کوردستان

سەردانە بێ وێنەکەی پزیشکیان بۆ هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020