بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسرەدین عامر لە ئەندامانی باڵای ئەنساروڵڵای یەمەن سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی سەر ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئەمە تازە دەستیپێکردووە و لە چوارچێوەی ڕێگایەکدایە کە بەردەوام دەبێت و بۆ ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی ناچار بە ڕاگرتنی شەڕی دژ بە خەڵکی فەڵەستین بکەین، ئاڵۆزییەکان بەرزتر دەبنەوە.
ناوبراو وتی: ئەو مووشەکە ئاراستەی ئامانجێکی تایبەت کرا و هێزە چەکدارەکانی یەمەن وردەکاری ئەم هێرشە بڵاو دەکەنەوە و ئێمە بانکێک لە ئامانجە گرنگ و ستراتیژییەکانمان هەیە.
سەرچاوەکانی زایۆنیست ڕایانگەیاند کە مووشەکێک لە یەمەنەوە گەیشتووەتە تەل ئەبیب بەڵام خراوەتەخوارەوە. ئەگەر بانگەشەکەی زایۆنیستەکان ڕاستیش بێت، ناردنی مووشەک بە ئاسمانی سعوودیە و ئەردەنەوە تا دەگاتە تەل ئەبیب، خۆی دەسکەوتێکی گەورەیە کە پێشتر درۆنێکی یەمەنی ئەو کارەی کردبوو./.