بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر گولان سەرۆکی حیزبی دیمۆکراتیک لە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی ڕایگەیاند: وەزیرانی ئاسایشی ناوخۆیی و دارایی لە کابینەی بنیامین نتانیاهۆ دوژمنی زایۆنیسمن و نابێت موڵەتی مانەوەیان لە کابینەدا هەبێت.
ناوبراو وتی: هیچ شانسێک لە جیهاندا نییە کە من لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیراندا کۆبوونەوەم هەبێت، لە بەر ئەوەی کە ئەو تاوانبارە و دەبێت دادگایی بکرێت./.