بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان ڕایگەیاند کە حەماس بە نزیکبوونەوە لە یەک ساڵەیی شەڕی غەززە، ئامادەیی و توانای بەردەوامیدان بە شەڕی دژ بە زایۆنیستەکانی هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە خۆڕاگری لە ماوەی نزیک لە یەک ساڵی ڕابردوودا ئەوپەڕی گیانفیدایی هەبووە و ژمارەیەکی زۆر شەهیدی لەم ڕێگایەدا بەخشیوە، بەڵام لە بەرامبەردا ئەزموونێکی زۆری بە دەست هێناوە و جیلی نوێ هاتوونەتە ناو خۆڕاگرییەوە.
ئەو سەرکردەیەکی حەماس سەبارەت بە دواڕۆژی غەززە لە پاش شەڕی ئێستا، ڕایگەیاند کە داهاتووی فەڵەستین و غەززە تەنیا پەیوەندی بەم گەلەوە هەیە و ئەستەمە یەحیا سینوار سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس کەرتی غەززە بە جێ بێڵێت.
ڕاشیگەیاند کە سینوار لە زووترین کاتدا پەیامێکی بۆ گەلی فەڵەستین و جیهانیان دەبێت./.