بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی دکتۆر مەسعود پزیشکیاندا هاتووە کە ” ئەو ئامانجانەی لە سەردانە سێ ڕۆژەکەمان بۆ وڵاتی دۆستی و دراوسێمان بەدواداچوونمان بۆ کرد لەسەر روانگەی یەکگرتن و یەککەوتن بوو.
لەو سەردانەدا 14 یاداشتی لێکگەیشتنی هاوکاریی نێوان ئێران و عێراق واژۆ کرا.
ئەولەویاتی ئێمە ئەوەیە کە بگەین بە یەک زمان و دیدگای هاوبەش لە پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵات.
کۆبوونەوەی باش لە عێراق ئەنجام درا کە بووە هۆی هاودڵیی زیاتر لە نێوان هەر دوو وڵات.
ئامانجی گەورەی ئێوە هاودڵی و یەکبوون و یەککەوتنی ئوومەتی ئیسلامییە “.
پەیامەکەی سەرۆک کۆماری ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کراوەتەوە./.