بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زنجیرە تەقینەوە تیرۆریستییە ئەلیکترۆنییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان کە لە ڕێگای ئامێری پەیوەندییە دەستییەکان بە ناوی پەیجرەوە بووە، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی ئەم وڵاتە شەهید و بریندار بوون.
وەزارەتی تەندرووستیی لوبنان ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا 9 کەس شەهید و زیاتر لە 2800 کەسیش بریندار بوون. ڕەوشی تەندرووستی زیاتر لە 200 کەسیش ناجێگیر ڕاگەێندراوە.
سەرچاوەیەک لە حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە هاککردنی ئامێری پەیوەندییە دەستییەکانی ئەندامانی ئەم بزوتنەوە و تەقاندنەوەیان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە هۆکاری ئەم کردەوە تیرۆریستییە بووە.
سەرجەم نەخۆشخانەکانی لوبنان خراونەتە حاڵی ئامادەباشییەوە.
سەرچاوەیەک لە حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی بزوتنەوەکە، تەندرووستی تەواوە و زیانی پێنەگەیشتووە./.