بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێدوانەکانی محەممەد بەخیتی پاش ئەوە دێت کە ئەنساروڵڵای یەمەن بە مووشەکێکی بالستی پێشکەوتوو تەل ئەبیبی کردە ئامانج و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاردانەوەیدا ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە باجێکی قورسی دەبێت.
بەخیتی ڕایگەیاندووە کە هەمیشە و پاش هەر هەنگاوێکی سەربازی، پێشنیاری نوێ بە یەمەنییەکان دەدرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە پێشنیارەکان یان بە پێی هەڕەشەیە یان بە پێی خستنەڕووی بابەتی نوێ./.