بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە هۆی تاوانەکەیەوە لە تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و کوژران و بریندارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی لوبنان، باجێکی قورس دەدات.
حزبوڵڵا ڕایگەیاندووە کە ئەم تاوانە ئیرادەی هێزەکانی بۆ بەردەوامیدان بە خەبات و تێکۆشان زیاتر دەکات.
ڕاشیگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی سزا دەدرێت و پشتیوانی لوبنان بۆ گەلی فەڵەستین بەردەوام دەبێت./.