بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فاتمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئارەش زەڕەتەن لهۆنی وەک پارێزگاری کوردستان دەستنیشان کراوە.
ئارەش لهۆنی لە خولی پێشووی پەرلەمانی ئێران نوێنەری قەزاکانی پاوە، جوانڕۆ، ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان بووە.
ناوبراو لەدایکبووی قەزای پاوەیە و لە کارنامەیدا قایمقامێتی قەزای جوانڕۆ، بەڕێوەبەری گشتی مانگی سووری پارێزگای کرماشان و چەندین پۆستی دیکە دەبینرێت./.