بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە ڕایگەیاندووە کە پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین مەرجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ڕیاز تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین شەرمەزاەر دەکات و پێویستە ئەم تاوانانەش ڕابگیرێن.
بن سەلمان ڕایگەیاندووە کە سعوودیە لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودسی ڕۆژهەڵات بەردەوام دەبێت.
جێنشینی سعوودیە ڕایگەیاند کە بە بێ دەوڵەتی فەڵەستین، هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی بوونی نابێت.
بن سەلمان سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە وەک بەرجەستەکردنی شەرعییەتی نێودەوڵەتی./.