بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم وتی: ئێمە کردەوە تاوانکارییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە باشوری لوبنان و زاحیەی باشوری بەیروت و ژمارەیەکی دیکە لە شارەکانی ئەم وڵاتە ئیدانە دەکەین کە لە ڕێگای تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنەوە بووە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بێ تاوانی شەهید و بریندار کردووە.
ناوبراو وتی: ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ گەل و حکومەتی لوبنان دووپات دەکەینەوە و جارێکی دیکە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگی بە لاوە بنێن./.