بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەلید جونبەلات ڕێبەری درۆزییەکان و سەرۆکی پێشووی پارتی پێشکەوتنخوازی سۆسیالیستی لوبنان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشە تیرۆریستییە ئەلیکترۆنییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لەم وڵاتە، وتی: دەبێت لوبنان بۆ شەڕێکی چارەنووسساز لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئامادە بێت.
ناوبراو وتی: دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوری لوبنان ڕووی لە زیادبوون کردووە و بەشێکی نوێی ئەم دەسدرێژییە هەیە کە دەبێت بۆی ئامادە بین.
جونبەلات وتی: لوبنان چ لە شەڕی تەکنیکی یان سەربازی یان هەر شەڕێکی دیکە شکست ناهێنێت، شەڕەکە درێژخایەنە و بەدەر لە بوون یان نەبوون، هیچ چارەسەرێک لە نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستیدا نییە، لە بەر ئەوەی کە شەڕەکە درێژخایەن و چارەنووسسازە.
ئەو سەرکردە سیاسییەی درۆزییەکانی لوبنان وتی: گرنگ ئەوەیە لە ڕووی دەروونییەوە پاشەکشە نەکەین، ئێمە ئەم شکستە قبووڵ دەکەین بەڵام هیچ کات شکست لە بەرامبەر کارەساتێکی گەورەی نیشتمانی قبووڵ ناکەین./.