بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمرۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاماژە بە کردەوە تیرۆریستییە ئەلیکترۆنییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە لوبنان، وتی: بەکارهێنانی ئەو ئامێرانەی کە بە شێوەیەکی نەریتی بۆ باشترکردنی ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی مرۆڤایەتی درووستکراون، وەک ئامرازێکی تیرۆر و لەناوچوون بەرامبەر ئەوانەی کە بۆچوونەکانیان لە گەڵ ئێمەدا هاوتەریب نییە، بەڵگەی ڕووخانی مرۆڤایەتی و باڵادەستی دڕندەیی و تاوانکارییە.
ناوبراو وتی: ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە پیشانیدا کە هەرچەندە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بە دوای ئاگربەستدا دەگەڕێن، بەڵام بە کردەوە پشتیوانی تەواو لە تاوان و کوشتن و تیرۆرکردنی کوێرانەی ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن. چارەسەری ڕاستکردنەوەی ئەم دۆخە و شکاندنی زنجیرەی ستەم و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی دژ بە فەڵەستینییە چەوساوەکان و جیهانی ئیسلامی، یەکگرتوویی موسڵمانان و وڵاتانی ئیسلامییە./.