بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا بوحەبیب وەزیری دەرەوەی لوبنان بە ئاماژە بە هێرشە تیرۆریستییە ئەلیکترۆنییەکەی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە ئێمە ڕوبەڕوی دۆخێکی ترسناک بووینەتەوە و مەترسی ئەوەمان لە سەرە کە بچینە شەڕێکی هەمەلایەنەوە کە ئەوەمان ناوێت.
ناوبراو وتی کە ئێمە ناتوانین وەک ڕابردوو لە گەڵ حزبوڵڵا قسە بکەین و وەڵامەکەی بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بە پێویست دادەنرێت.
ڕاشیگەیاند کە هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی ناوچەکە ڕوبەڕوی قۆناغێکی نوێی شەڕ و توندووتیژییەکان دەکاتەوە./.