بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز لە سەر زاری ژمارەیەک شرۆڤەکارەوە ڕایگەیاندووە کە هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی لوبنان و کردنە ئامانجی ئامێرەکانی پەیوەندی، هیچ دەسکەوتێکی ستراتیژیی مسۆگەر نەکردووە.
شرۆڤەکاران بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە کە هێرشەکە لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە دۆخی سەربازی لە سنورەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو بگۆڕێت و شەڕ و پێکدادانەکانی پاش 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 وەک خۆی بەردەوامە.
ڕاشیگەیاندووە کە هێرشەکە توانای ئیسرائیلی لە ڕووی تەکنۆلۆژیاوە پیشانداوە بەڵام لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە دۆخی بێهیوایی نێوان زایۆنیستەکان لە ناو ببات، هەستی زاڵبوو بە سەر زایۆنیستەکان سەبارەت بەوەی کە حزبوڵڵا هێشتا لە سنورەکانی باکوردا بوونی هەیە و ڕێگری لە گەڕانەوەی هەزاران زایۆنیست بۆ ئەن ناوچانە دەکات، وەک خۆی ماوەتەوە./.