بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ لە لوبنان ڕایانگەیاندووە کە کۆمەڵەیەکی نیشتەجێبوون لە زاحیەی باشوری بەیروت کراوەتە ئامانج کە تێیدا چەندین کەس شەهید و بریندار بوون.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەیەکی سەربازیی حزبوڵڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ئامانج لەو هێرشە تیرۆری ئیبراهیم عەقیل بەرپرسی بەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە حزبوڵڵای لوبنان بووە.
هێشتا شەهیدبوونی ئیبراهیم عەقیل پشتڕاست نەکراوەتەوە بەڵام ئامانجی تیرۆرەکە ئەو بووە.
وەزارەتی تەندرووستیی لوبنان ڕایگەیاندووە کە لەو هێرشەدا تا ئێستا 8 کەس شەهید و 59 ی دیکە بریندار بوون./.