بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جانتای ژنانە ڕێژەیەكی زۆری میكرۆب و ڤایرۆسی زیانبەخشی لە سەر كۆدەبێتەوە، بە جۆرێك ھەندێک جار لە میكرۆبی تەوالێتەكان زیاترە.
شانی جانتا زۆرترین ڕێژەی میكرۆب و ڤایرۆسی كەرەستەكانی ناو جانتاكەش بە ھەمان شێوە بڕێكی زۆر میكرۆب و ڤایرۆسی لە سەرە بە تایبەت كەرەستە جوانكارییەكان.
سەبارەت بەو جۆری جانتایانەی زۆرترین میكرۆبی لە سەر كۆدەبێتەوە، باس لەوە دەکرێت كە جانتای چەرم بە ھۆی جۆری مادەكەیەوە ڕێژەیكی زۆر لە میكرۆبی زیانبەخش لەخۆدەگرێت.
ئەو میكرۆب و ڤایرۆسانە ئەگەری توشبوونی ژنان بە چەند نەخۆشییەك زیاد دەكەن، بە تایبەت ھەوكردن و ھەستیاری، بۆیە پێویستە ژنان بەردەوام دەستیان بە ماددەی تایبەت پاك بكەنەوە، ھەروەھا ھیچ کات جانتا لە سەر زەوی و شوێنی پیس دانەنێن و گرنگی بە پاككردنەوەی جانتاكانیان بدەن./.