بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وەڵامی نامەیەکی سەرۆکی دەزگای داد و بە بۆنەی جەژنەکانی لەدایکبوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام حەزرەتی محەممەد مستەفا (د.خ) و حەزرەتی ئیمام سادق (د.خ)، ڕەزامەندییان لە سەر لێبوردن، کەمکردنەوە و گۆڕینی سزای ” دوو هەزار و هەشتسەد و هەشتاد و حەوت ” سزادراوی دادگا گشتییەکان و دادگای شۆڕش، ڕێکخستنی دادوەریی هێزە چەکدارەکان و ڕێکخراوی سزادراوانی حکومەت دەربڕی./.