بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا تەقاندنەوەی پەیجەرەکان و بێتەلەکانی لوبنانی بە شێوازێکی نوێی تیرۆریزم ناو برد و ڕایگەیاند کە مۆسکۆ بە نیگەرانییەوە سەیری ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمە شێوازێکی تەواو نوێی کردەوە تیرۆریستییەکانە کە تێیدا کەڵک لە تەکنۆلۆژیا لەم ئاستەدا وەردەگیرێت، ئەو تەکنۆلۆژیایەی کە بۆ کەڵکی مرۆیی درووست کراوە بەڵام بۆ کردەوە تیرۆریستییەکان بەکار دەهێندرێت./.