بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا شەهیدبوونی سەرکردەی تێکۆشەر ئیبراهیم عەقیل ناسراو بە حاجی عەبدولقادری پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند کە حاجی عەبدولقادر پاش تەمەنی پیرۆزی، پەیوەست بوو بە ڕیزەکانی تێکۆشان و قوربانیدانی برا و سەرکردە شەهیدەکانی هاوڕێی.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە جێگای شانازییە کە خۆڕاگریی ئیسلامی یەکێک لە سەرکردە گەورەکانی بە ناوی ئیبراهیم عەقیل وەک شەهیدێک لە ڕێگای قودسدا پێشکەش کردووە و بەڵێن بە ڕۆحی پاکی دەدات کە درێژە بەو ئامانج و ڕێبازەی تا سەرکەوتنی کۆتایی بدات.
ئیبراهیم عەقیل و ژمارەیەک لە ئەندامانی حزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی هەینی 20 ی ئەیلول لە کۆبوونەوەیەکدا لە زاحیەی باشوری لوبنان کرانە ئامانجی هێرشێکی تیرۆریستیی ڕژێمی زایۆنیستی./.