بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئێستای ناوچەکە بە تایبەت غەززە، وتیان: موسڵمانان دەتوانن بە یەکگرتوویی خۆیان ڕژێمی زایۆنیستی کە بووەتە شێرپەنجەیەک لە ناو دڵی فەڵەستین، لە ناو ببەن و کاریگەری و هەژموون و دەستێوەردانی زۆرەملێی ئەمریکاش لە ناوچەکە نەهێڵن.
بەڕێزیان جەختیان لە سەر پێکهێنانی ئوممەی ئیسلامی کردەوە و وتیان: ئوممەی ئیسلامی کۆمەڵەیەکی هاوئاهەنگ دەبێت کە بە ئیرادەوە بەرەو یەک ئامانج هەنگاو دەنێت بەڵام ئێمەی موسڵمان ئەمڕۆ دابەش بووین.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەگەر موسڵمانان تووشی لێکترازان و دابەشبوون نەدەبوون، دەیانتوانی بە پشتیوانی و کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی یەکتر، کۆمەڵەیەکی یەکگرتوو بن کە لە هەموو زلهێزەکانی دیکە بەهێزتر بن و چیدی پێویستیان بە پشت بەستن بە ئەمریکا نەبێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: حکومەتە ئیسلامییەکان دەتوانن لەم پێناوەدا کاریگەر بن بەڵام ئیرادەیان بەهێز نییە و ئەمە ئەرکی زانایان، کەسایەتییە ئایینییەکان، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، ڕۆشنبیران، شاعیران، نووسەران و شرۆڤەکارانی سیاسی و کۆمەڵایەتییە کە ئەم ئیرادە لە بەرپرسانی باڵای حکومەتەکاندا درووست بکەن.
بەڕێزیان هەروەها جەختیان لە سەر پێویستی پچڕانی تەواوی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین کردەوە./.