بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆریس دۆلگۆڤ، پسپۆڕی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و توێژەری باڵا لە پەیمانگای زانیاری زانستی لە زانستە کۆمەڵایەتییەکانی ئەکادیمیای زانستی ڕوسیا، ڕایگەیاند: ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن، بە تایبەتی لە سەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەم وڵاتەدا، پێویستە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لە نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە خۆی وەک زامنکاری ئاشتی پیشان دەدات، بۆیە ئەمریکا و ئێران نایانەوێت شەڕێکی گەورە لە ناوچەکەدا دەستپێبکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە بارودۆخی جیهانی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یەکێک لە کۆسپە سەرەکییەکانی سیاسەتی بەرفراوانترکردنی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستییە لە دژی حەماس و حزبوڵڵای لوبنان.
ئەو شارەزایەی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕووسیا وتی: بێگومان ئەو گرژییە زیاتر دەبێت، بەڵام ئەم پرسە نابێتە بەربەست لە ڕێگەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و گەیشتن بە ڕێکەوتنی نێوان حەماس و ڕژێمی زایۆنیستی. هەر بۆیە بارودۆخەکە ئەگەرچی ئاڵۆزتر دەبێت بەڵام نابێتە هۆی شەڕێکی بەرفراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا./.