بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە تیمێکی 12 کەسی لە ئەندامانی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی لە 6 پارێزگای ئێراندا دەستگیر کراون کە بەنیازی ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە بوون.
لە ڕاگەێندراوەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە کە ” دوابەدوای شکست و فەزیحەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و لایەنگرانی ڕۆژاوایی و ئەورووپی و بەتایبەت ئەمریکا لە گەیشتن بە ئامانجی ترسناک و شەیتانە دژ بە خەڵکی غەززە و لوبنان، سەرکردە تاوانبارەکانی ئەم ڕژێمە ساختە و ڕەگەزپەرستە هەوڵی بڵاوکردنەوەی قەیرانەکە لە ناوچەکەدا دەدەن بۆ ئەوەی لەم قەیران و گێژاوەدا ڕزگار بن. لەم چوارچێوەدا دزەکردن بۆ ناو خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران و داڕشتنی زنجیرەیەک ڕێوشوێنی دژە ئەمنیی لە وڵاتەکەماندا خستوووەتە بەرنامەی کاری خۆیەوە “.
سوپای پاسداران هەروەها ڕایگەیاندووە کە ” بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی ئەم پیلانگێڕییە، سەربازە نەناسراوەکانی ئیمام زەمان (عج) لە دەزگای هەواڵگری سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بە هاوکاری خودای مەزن و وریایی و هەوڵی جیهادی و شۆڕشگێڕانە، تۆڕێک کە پێکهاتووە لە 12 کەسی بەکرێگیراو و هاوکارانی ئەو ڕژێمە کە بە نیازی ئەنجامدانی کردەوەی دژە ئەمنی لە دژی خەڵک بوون، لە ٦ پارێزگادا دەستنیشانکران و لە هەڵمەتێکدا دەستگیر کران./.