تەقینەوەی ئامێرە پەیجەرەکانی لوبنان بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان کەس کە دوو منداڵیان تێدا بووە و نزیکەی سێ هەزار کەسیش بریندار بوون. ئامێری پەیجەر نەک تەنیا لە لایەن ئەندامانی حزبوڵڵاوە بەڵکو لە لایەن زۆرێک لە ناوەندە مەدەنییەکانی وەک نەخۆشخانە و کۆمپانیا و فەرمانگە و سەندیکا پیشەییەکان کە پێویستیان بە سیستەمی پەیوەندی ناوخۆیی هەیە بۆ فەرمانبەران بەکاردێت، کێشەیەک کە ئەم تاوانی تەقینەوە دەکاتە تاوانێکی نامرۆڤانە و نائەخلاقی و هەندێک لە نووسەران بە هاوشێوەی نەشتەرگەرییەک ناوی دەبەن.
ڕوونە کە بەم کارە قێزەونە ڕژێمی زایۆنیستی بێتوانایی خۆی لە ڕوبەڕوبونەوەی بەرەی خۆڕاگری ئاشکرا کرد، بۆیە تاوانی ترسنۆکی لەو شێوەیەی ئەنجامدا. ئەمەیە کە میدیا زایۆنیستەکان بە ئاماژەدان بە سەرچاوەی “ئەمنی” و “ئاگادار” دانیان بەوەدا ناوە.
بڕیاربوو ئەم تاوانە لەو کاتەدا ئەنجام بدرێت کە ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پیشاندانی دەسەڵاتی خۆی لەو شەڕەدا لە گەڵ لوبنان چووەتە شەڕێکی بەرفراوان لە گەڵ حزبوڵڵا. بەڵام هۆکاری جێبەجێکردنی لە بارودۆخی ئێستادا ئەوە بوو کە دوو ئەندامی حزبوڵڵا لەم پلانە ئاگادارکرانەوە، بۆیە ڕژێمی زایۆنیستی پەلەی کرد بۆ جێبەجێکردنی تاوانەکە. بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی ناوێرێت و شەڕێکی سەرتاسەری لە دژی لوبنان دەستپێناکات، چونکە پێشتر ئەنجامەکانی دەزانێت، بۆیە تاوانێکی قێزەونی ئەنجامدا بۆ ئەوەی شتەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بمێننەوە.
پێش ئەوەی بچینە ناو لایەنێکی تری ئەم تاوانە ترسنۆکانە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، پێویستە جەخت لە سەر چەند خاڵێک بکەینەوە و ئەویش ئەوەیە کە ئامانجی سەرەکی ئەم تاوانە فشارخستنە سەر حزبوڵڵایە بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ پاڵپشتیکردنی غەززە.
ئامانجێک کە تا ئێستا بەدی نەهاتووە و تەنیا بە ڕاگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە بەدی دێت، بە تایبەت دوای بەیاننامەکەی حزبوڵڵا کە تێیدا جەختی لە بەردەوامی پشتیوانی خۆی لە خۆڕاگریی فەڵەستین کردەوە و هەڕەشەی “تۆڵەسەندنەوەی دادپەروەرانە”ی لە ڕژێمی زایۆنیستی کرد.
هەروەها ئەم تاوانە هەوڵێکی شکستخواردوو بوو بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر لە لایەن حزبوڵڵاوە لە ماوەی ١١ مانگدا بە سەرقاڵکردنی خۆڕاگری بەو جۆرە ڕووداوانە کە زیاتر دەروونناسین نەک سەربازی.
بەڵام هێزەکانی خۆڕاگری دەزانن کە چۆن وا لە ڕژێمی زایۆنیستی بکەن تێچووی هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل بدات، بە بێ ئەوەی دەرفەت بە ڕژێم بدەن کە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا بخەنە شەڕێکی دۆڕاوەوە بۆ بەرگریکردن لە ڕژێمێکی تاوانبار کە تەنیا کوشتنی کەسانی مەدەنی دەزانێت.
دیوێکی تری تاوانی بۆردومانی پەیجەر کە زۆر کەس چاوپۆشییان لێکردوە ئەوەیە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە کردەوە سەلماندوویەتی کە دان بە هیچ هاوپەیمان و دۆست و تەنانەت بێلایەنییەکدا نانێت و هەمووان دەکاتە قوربانی بۆ گەیشتن بە ئامانجە ترسناکەکانی. هەروەها ئەم دەسەڵاتە بەرژەوەندییەکانی تایوانی کردە قوربانی لە تاوانی تەقاندنەوەی پەیجەر کە تێیدا زۆرێک لە خەڵکی سڤیل کوژران، دوای ئەوەی توانی تەقەمەنی لە ئامێرە پەیجەرە هاوردەکراوەکانی لوبناندا بچێنێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە ڕژێمی داگیرکار نەک هەر ئاگاداری ئەم ڕێکەوتنە نەبووە، بەڵکو بە بەکارهێنانی تەقەمەنی تێدا دەستێوەردانی لەم ڕێکەوتنەدا کردووە، ئەمەش تایوان دەخاتە ژێر گومانی هاوبەشی یان کەمتەرخەمی، چونکە لە هەردوو حاڵەتەکەدا حکومەتی تایوان بەرپرسیارە و دەبێت دەرئەنجامەکانی ڕۆڵی خۆی لەم تاوانەدا هەڵبگرێت.
خاڵێکی تری گرنگ ئەوەیە کە ڕەتکردنەوەی کۆمپانیای “گۆڵد ئەپۆلۆ”ی تایوانی هیچ گۆڕانکارییەک لە ڕاستیی ناردنی باری پەیجەر بۆ لوبنان ناکات، هەرچەندە ئەم بارە لە لایەن کۆمپانیایەکی هەنگاری بە ناوی BAC ڕەوانەی لوبنان کراوە. هەروەها ئەوەی کە سەرچاوەی بارەکە لە هەنگاریاوە وەرگیراوە، ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت، چونکە کۆمپانیای هەنگاری کە بارەگا سەرەکییەکەی لە بوداپێستە، هاوبەشی گۆڵد ئەپۆلۆیە بۆ بەکارهێنانی ناوی براندەکەی دوای هاوبەشییەکی درێژخایەن. لە ئێستادا وڵاتانی وەک تایوان و هەنگاریا دەبێت چاوەڕێی ئامادەبوون لە دادگا نێودەوڵەتییەکان بکەن بۆ ئەوەی قەرەبووی دارایی گەورە بدەنە قوربانیانی ئەو ئامێرە پەیوەندییانەی کە تەقەمەنییان تێدایە کە بۆ لوبنانیان ناردووە. جگە لەوەش ناوبانگیان لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە دەست دەدەن وەک کۆمپانیایەکی ناجێگیر کە لە لایەن مۆسادەوە دزەیان پێکراوە.
تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی تایوانی و هەورەها ئامێرە ژاپۆنییەکانی واکی تاکی ئایکۆمی ژاپۆن کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجامدراون و لە ئەنجامدا ٩ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٣٠٠ کەسیش برینداربوون، هەڕەشەن بۆ سەر بەرهەمهێنانی کارگەکان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەورووپی و ئاسیایی کە مامەڵە لە گەڵ ئەم دەسەڵاتە تاوانکارە دەکەن وەک هاوپەیمانێک کە ڕێز لە سەروەری وڵاتان و بەرژەوەندییەکانیان و هێڵە سوورەکان دەگرێت، بەڵام دوای ئەم تاوانە ڕوون بووەوە کە ئەم چاوەڕوانییە لە وەهمێک زیاتر نییە.
تاوانی تەقینەوەی پەیجەرەکان پێویستە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا لێبدات کە متمانە و پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ئەم دەسەڵاتە خیانەتکارە ئاسیاییە لە بواری سیاسی و ئابوریدا کردووەتەوە. ئەم وڵاتانە ئامێر و سیستەم و چەکی سیخوڕی لە ڕژێمی زایۆنیستییەوە هاوردە دەکەن، بە بێ ئەوەی هەست بەو مەترسییە گەورەیە بکەن کە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری و بەرژەوەندی و سەروەرییان دروستی دەکات، ئەم دەسەڵاتە کە توانی بە ئاسانی خیانەتێکی شەرمەزارانەی وا بەرامبەر تایوان و هەنگاریا و ژاپۆن بکات، بە ئاسانی دەتوانێت وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بکاتە مەیدانی ئەو جۆرە چالاکییە تێکدەرانەیە. لەم حاڵەتەدا، جگە لە زیانە مادی و ئابورییەکان، وڵاتانی سازشکار سەقامگیری و ئاسایشی خۆیان لە دەست دەدەن، تەنانەت ئەگەر بەرژەوەندییەکانیان لە گەڵ بەرژەوەندییە بازرگانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا ناکۆک بێت./.