بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵووز لە تەبەس، 51 کرێکار گیانیان لە دەست داوە و 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕاسپاردووە بە وردی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەم ڕووداوە بکەن.
لە پارێزگای خوراسانی باشور سێ رۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەێندراوە./.