بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانەکەی بۆ شاری نیۆیۆرک دەستپێکرد تا بەشداری لە دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بکات.
کۆبوونەوە لە گەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەمریکا، وتووێژ لە گەڵ کەسایەتییە ئایینییەکان، کۆبوونەوە لە گەڵ بەڕێوەبەرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سەنتەرەکانی توێژینەوە و کۆبوونەوە دووقۆڵییەکان لە گەڵ هەندێک لە سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپی، ئاسیایی و ئیسلامی لە ڕیزی بەرنامەکانی سەردانەکەی پزیشکیان بۆ ئەمریکایە./.