بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دومینێک دو ڤیلپن سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەرەنسا ڕایگەیاندووە کە شەڕی ئێستای غەززە وەک شەڕەکانی دیکە نییە، لە بەر ئەوەی کە خەڵکی مەدەنین کە دەکوژرێن، لە غەززە تەرمەکان پارچە پارچە دەبن، سەری تەرمەکان دەبڕدرێن، دڵەکان دەشکێن و گیان لە دەست دەدەن.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە فەرەنسا باسی غەززە ناکرێت و لە بەرامبەری ئەم کۆمەڵکوژییەدا بێدەنگییەکی تەواو هەیە، تەنانەت میدیاکانیش سانسۆرێکی گەورە لە بواری شەڕی غەززەدا پەیرەو دەکەن.
ڕاشیگەیاند کە ئەوەی ڕوو دەدات فەزیحەیەکی گەورەیە بۆ دیمۆکراسی لە فەرەنسا و هەموو ئەمانەش وەک بەشداریکردنە لە شەڕەکەدا./.