بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە سەربازییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە ڕێکەوتنی کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێت.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا هەندێک ڕێوشوێنی تایبەتی بۆ ئامادەیی کشانەوە لە عێراق دەستپێکردووە.
ڕۆژنامەی پۆلیتیکۆ لە سەر زاری سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕایگەیاندووە کە واشنتن سەرقاڵی ئامادەبوونە بۆ ڕاگەیاندنی ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ عێراق.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە دانوستانی کشانەوە لە عێراق گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بەڵام شەڕی دژ بە داعش کۆتایی نەهاتووە.
پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندبوو کە عێراق و ئەمریکا سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە ئەرک و ڕاسپاردەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
بە پێی زانیارییەکان، پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تا ئەیلولی 2026 کۆتایی دێت./.