بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری نیۆیۆرک لە گەڵ ڤیۆلا ئەمهێرد سەرۆک کۆماری سویسرا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕەوشی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنان کۆبووە.
ئەو کۆبوونەوە بە ئامادەبوونی سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە و ئەندامانی شاندی یاوەری سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو./.