بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە حوکمێکدا محەممەد موخبر یان وەک ڕاوێژکار و یاریدەدەری خۆیان دەستنیشان کرد.
لەو حوکمەدا هاتووە کە ” لە ڕوانگەی خزمەتە پابەند و کاریگەرەکانی بەڕێزتان لە بوارەکانی ئابوری و بەڕێوەبردن، بە تایبەت لە کابینەی شەهید ڕەئیسی، سیاسەتی درووستی بەکارهێنانی گەنجانی بە ئیرادە و توانا لە جێبەجێکردنی پلانە جۆربەجۆرەکان، ئێوە وەک ڕاوێژکار و یاریدەدەر دەستنیشان دەکەم کە هیوادارم هەمان ئەو کارانە بۆ ناسینەوەی گەنجانی بەتوانا بۆ یارمەتیدانی دامودەزگا حکومییەکان درێژەپێدەر بن “./.